سەردێڕ:

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

PM:08:23:25/12/2025

4720 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات و دەڵێت، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، داواتان لێدەکەین پابەندی یاساو رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، هاتووچۆی سلێمانی لەئاگادارییەکدا داوادەکات شۆفێران خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانیان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)، ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان ئیش ناکات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکو بەدووربن لەڕووداوی هاتووچۆ.
هەروەها داواش لەشۆفێران دەکەن، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لەچەندین شوێندا تەم هەیەو ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبووەتەوە.












گەلەری