سەردێڕ:

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

PM:06:46:25/12/2025

6268 جار خوێندراوەتەوە

پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ سەرجەم کارەکانی پاسپۆرت لە رۆژی یەکشەممەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک و تا دوای سەری ساڵی نوێ رادەگیرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا وتی، بە بڕیاری نەشئەت ئیبراهیم خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرتی بەغدا سەرجەم کاروباری هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێم رادەگیرێت.

وتیشی، بەپێی بڕیارەکە رۆژی یەک شەممە ٢٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٥، کارەکان رادەگیرێت و رۆژی یەکشەممەی ساڵی نوێ ٤ـی ١ـی ٢٠٢٦ کارەکان دەستپێدەکاتەوە، هۆکاری وەستانیشی بەهۆی پاکتاوکردن و جەردکردنی دارایی و ئامارەوەیە.













گەلەری