سەردێڕ:

شەپۆلێکی بەفربارین روو لە هەرێم دەکات

PM:07:32:24/12/2025

18948 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، لە رۆژی شەممە ٢٧ـی ١٢، تا سێ رۆژ هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەفر و باران و زۆرترین ماوەی دابارین رۆژی دووشەممە دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، رۆژی شەممە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکە دەکات و سەرەتای شەپۆلەکە بە بەفربارین و نمە باران لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەستپێدەکات و پاشان کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە جیاجیاکانی تر.
وتیشی، ئاستی بارانبارین مامناوەند دەبێت  و زۆرترین ماوەی دابارین دەکەوێتە رۆژی دووشەممە و رۆژی سێشەممە لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما، ئەگەری بەفربارین هەیە بە تێکەڵی لەگەل نمەباران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک.
رۆژی یەکشەممە و دووشەممە خێرایی با زیاد دەکات و هەندێک کات دەگاتە سەرووی ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لو ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.














گەلەری