PM:05:54:24/12/2025
10100 جار خوێندراوەتەوە
پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکەنەوە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ـی ١٢ پشووی وەرزی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات و یەکشەممە ٤ـی ١ـی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی وتی، ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران دەکەنەوە پشووەکانی وەرزی یەکەم لە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ دەستپێدەکات.
وتیشی، یەکشەممە ٤ـی ١ـی ٢٠٢٦ پشوەکان کۆتایی دێت و دەوامی
فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ خوێندنی وەرزی دووەم دەست پێدەکاتەوە.