PM:12:32:25/12/2025
6688 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، رۆژی شەممە کەشوهەوای زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ کوشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتی، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە بە ١ – ٢ پلە نزمدەبێتەوە و سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی شەو نمەباران لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا، پاشان کاریگەریی دابارین ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆکیش دەگرێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بۆ کاتەکانی بەیانیی رۆژی شەممە ناسەقامگیریی کەش زۆربەی ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێک پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە
نزمبوونەوە دەکات لەگەڵ نمەباران لە ناوچە جیاجیا کاندا و بەفرێکی کەم بۆ مام
ناوەند لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و نیمچە بەرزەکان دەبارێت و کاریگەریی
ئەم شەپۆلە بەردەوامدەبێت، پلەی گەرمی بە ١ – ٢ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی
ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی
گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٢
پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٠
پلەی سیلیزی
دهۆک : ١١ پلەی
سیلیزی
زاخۆ :١١ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ١٣
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١١
پلەی سیلیزی
سۆران: ٩ پلەی
سیلیزی
گەرمیان : ١٤
پلەی سیلیزی