سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش

PM:02:40:25/12/2025

1588 جار خوێندراوەتەوە

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریا دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی سوریادا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە یەكخستنی هێزە سەربازییەكان، بەڵام بە جۆرێک بێت کە لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیدا بگونجێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وتی، بۆچوونیان وایە کە چارەسەری پرسەکان لە سوریادا ناناوەندێتی بێت، هەروەها بابەتی دەستووری گرنگ هەیە کە پێویستیان بە کات هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک، کە سوودی بۆ هەموو سوریا هەبێت.

وتیشی، بەرەوپێشچوونی باش بەدەستهاتووە لە دروستکردنی روانگەیەکی هاوبەش سەبارەت بە سنوورەکانی وڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، فۆڕم و شێوازی حکومڕانی و بەشداریی پێکهاتەکان لە سوریای نوێدا، پیویستی بە دیالۆگ و گفتوگۆی قووڵتر هەیە.













گەلەری