سەردێڕ:

راوێژكارێكی سودانی: نزیكەی پێنج هەزار هاوڵاتیی عێراقی چوونەتە ریزەكانی سوپای رووسیا

PM:02:18:25/12/2025

1248 جار خوێندراوەتەوە

راوێژكارێكی سودانی دەڵێت، نزیكەی پێنج هەزار هاوڵاتی عێراقی چوونەتە ریزەكانی سوپای رووسیا و لەگەڵ مۆسكۆ لە هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی ئەو دیاردەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، حسێن عەلاوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، بەغداد بە وردی چاودێری وەرگرتنی عێراقییەکان دەکات لە ناو سوپای رووسیاو دەشڵێت،ناتوانرێت ژمارەی وردی عێراقییەکان لە سوپای رووسیادا دەستنیشانبكرێت و بەغدا سەبارەت بەم بابەتە داتا لەگەڵ رووسیا ئاڵوگۆڕ دەکات.

باسی لەوەشکردووە، عێراق لەگەڵ مۆسکۆ رێوشوێن دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە پەیوەندیكردنی عێراقییەکان بە ریزەكانی سوپای رووسیاوە.

پێشتر فایق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیش وتی، یاسای عێراق سزای زیندانیکردن دەسەپێنێت بەسەر هەر کەسێک بەبێ مۆڵەتی فەرمیی حکومەت بچێتە ناو هێزی چەکداریی وڵاتێکی ترەوە.

 

 













گەلەری