سەردێڕ:

رێبوار تەها: ئەمساڵ لە کەرکوک هیچ مەراسیمێک نابێت بۆ سەری ساڵ

PM:07:28:25/12/2025

1052 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، ئەمساڵ لە کەرکوک وەکو حکومەت هیچ مەراسیمێکیان نابێت بۆ سەری ساڵ بەهۆی ئەو زەرەر و زیانانەی بەهۆی لافاوەوە بەر سنووری چەمچەماڵ کەوتووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رێبوار تەها وتیشی، کەنیسەکان و پێکهاتەکان و هاوڵاتیانیش ئازادن کە مەراسیم و ئاهەنگی بچوک بگێڕن، بەڵام ئەوان وەکو حکومەت هیچ مەراسیمێک ناکەن بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵەوە.

دەشڵێت، بەهۆی ئەو زەرەر و زیانانەنەی بەهۆی لافاوەوە بەر سنووری چەمچەماڵ کەوتووە ئەم بڕیارەیانداوە.













گەلەری