بەبۆنەی رۆژی سەركەوتن بەسەر داعش، رۆژی چوارشەممە كرا بە پشووی فەرمی لە تەواوی عێراق، بەڵام هێشتا حكومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاری كۆتایی لەبارەیەوە نەداوە.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە، كە هاوكاتە لەگەڵ ١٠ـی ١٢ـدا بەبۆنەی رۆژی سەركەوتنەوە دەبێتە پشووی فەرمی لە تەواوی دامەزراوە فەرمییەكان.
رۆژی ١٠ـی ١٢ـی
هەموو ساڵێك، كە بە (رۆژی سەركەوتن- یوم النصر) لە عێراق ناسراوە بە فەرمی كراوە
بە پشوو، بەهۆی كۆتایی هێنان بە رێكخراوی داعش و كۆنتڕۆڵ كردنەوەی تەواوی
ناوچەكانی ژێر دەستی.
هەرچەندە تا
ئێستا حكومەتی ماوەبەسەرچوو بە فەرمی راینەگەیاندووە، كە ئەو رۆژە دەكرێتە پشوو
یان نا، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، رۆژی چوارشەممە هاوشێوەی عێراق دەبێتە پشوو لە
هەرێمی كوردستان.
لای خۆشیەوە،
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٥ـی ئەم مانگەوە لە هەموو
قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان پشووی سەری ساڵ دەستپێدەکات و ١٠ رۆژ بەردەوام
دەبێت تا ٣ـی مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، رۆژی یەکشەممە ٤ـی مانگی داهاتوو دەوام دەستپێدەکاتەوە.