سەردێڕ:

شاندێکی پارتی لە هەولێر سەردانی یەکگرتووی کرد

PM:01:10:26/11/2025

904 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری هەولێر، شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری، سەردانی یەکگرتوویان کرد و کۆبوونەوە و باسیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حوکمەت کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە شاری هەولێر شاندێکی پارتی سەردانی یەکگرتووی کرد و گفتوگۆیان سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە دۆخی سیاسی ئێستای هەرێم و عێراق کرد و باسیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرد.

هاوکات، شاندەکەی پارتی پێکهاتبوون لە هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامانی دیکە.

هەروەها، شاندەکەی یەکگرتووش پێکهاتبوو لە هادی عەلی، یاریدەدەری ئەمینداری گشتی و ئەندامانی دیکەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو.













گەلەری