PM:05:51:25/11/2025
10848 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرگای داواکاری بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژە تەکنیکییەکانی تەندرووستی و پزیشکی بۆ ساڵی خوێندنی راگەیاند، دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکیش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئێستادا داواکاری تەنیا دەرچووانی تەکنەلۆژیای تەندرووستی، چارەسەری خۆراکی، چارەسەری سرووشتی دەگرێتەوە، داواکاران دەتوانن لە رێگەی بەستەرێکی ئەلیکترۆنیی داواکاری پێشکەش بکەن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بەشەکانی دیکە بەپێی میکانیزمێکی رێکخراو یەک لە دوای یەک
دەکرێنەوە بۆ دڵنیابوون لە پڕۆسەی تۆمارکردن بە ئاسانی و لەخۆگرتنی زۆرترین ژمارەی
داواکاران.
هاوکات دەرچووانی
ئەم سێ بەشە دیاریکراوە لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا و ناوچە کوردستانییەکانی
دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەتوانن لێی سوودمەندبن.
کلیک لێرە بکەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن