PM:01:50:24/11/2025
916 جار خوێندراوەتەوە
لە دەربەندیخان کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا کە خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی وت، "ئەم بەیانیە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی دەربەندیخان، لەکاتی کارکردن ھاوڵاتیەک دۆخی تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە کرێکارە، ھەموو تەمەنی بە
کرێکاری بەسەربردووە، تەمەنی نزیکەی ٥٨ ساڵە، پێشتریش نەخۆشی دڵی ھەبووە و قەستەرە
و باڵۆنی کردووە".
باسی لەوەشکردووە،
ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە، ناوی بارام ئەحمەدە، خێزاندارە و باوکی پێنج
منداڵە.