سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

AM:08:01:24/11/2025

640 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک دابەزی و بە ٥٨ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە واشنتن گوشارەکانی لەسەر ئۆکراینا و رووسیا زیادکردووە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخەکانی نەوت بە رێژەی ٪٣ دابەزیون، کە کەمترین ئاستی یەک مانگی رابردووە.

ئەگەری بەدیهاتنی ئاگربەست دەتوانێت رێگەخۆشکەر بێت بۆ گەڕانەوەی نەوتی رووسیا و هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە.













گەلەری