وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، رۆژی هەڵبژاردن ئاسمانی عێراق بەکراوەیی دەمێنێتەوە و گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوام دەبن و راناگیرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق وتی، هەموو فڕۆکەخانەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکەن و هاتووچۆی ئاسمانیش بەبێ هیچ پچڕانێک بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە بەرنامە بۆ
داڕێژراوەکانی لە ماوەی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە
دەچن.
باسی
لەوەشکردووە، بەردەوامی هاتووچۆی ئاسمانی لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا
ئاماژەیە بۆ سەقامگیری ژینگەی ئەمنی و رێکخستن لە وڵاتدا.
هاوکات، جەختی لە پابەندبوونی تەواوی وەزارەتی گواستنەوە کردەوە بە
جێبەجێکردنی ستانداردەکانی کوالیتی و سەلامەتی لە هەموو لایەنەکانی گواستنەوەی
ئاسمانی و پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی سەرنشینەکان بەگوێرەی ستانداردە
نێودەوڵەتییەکان.