AM:10:17:08/11/2025
1016 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، سەرجەم ئامادەکارییەکی هونەری و لۆجستیکییان بۆ دەنگدان تەواوکردووە و بۆ ئەم هەڵبژاردنە نزیکەی ٢٢ ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وتی، هەموو جۆرە بانگەشەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هاتووە و سبەینێ دەنگدانی تایبەت ئەنجامدەدرێت، باسی لەوەشکرد، سەرجەم ئامادەکارییەکی هونەری و لۆجستیکییان بۆ دەنگدان تەواوکردووە و بۆ ئەم هەڵبژاردنە نزیکەی ٢٢ ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
وتیشی، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کارتی بایۆمێترییان
داوەتەوە بە هاوڵاتیان و تا رۆژی دەنگدانیش بنکەکانیان کراوە دەبێت و بەردەوام
دەبن لە پێدانەوەی کارتەکان بە هاوڵاتیان.
هاوکات سبەینی
رۆژی دەنگدانی تایبەت و هێزە ئەمنییەکانە و کۆمسیۆن و دەڵێت، لە کاتژمێر
حەوتی بەیانی دەرگای بنکەکان دەکرێنەوە و
دەنگدان دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە.