خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، هەموو شتێک تەواو بووە و سبەینێ سێشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەندرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممه له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی ١٢ـی ئاماده‌یی له زانکۆ و په‌یمانگه‌کان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲٥-۲۰۲٦) راده‌گه‌یه‌ندرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەکراوە، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ده‌ستده‌کرێت به پرۆسه‌ی
خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له زانکۆکان.
جەختیش
دەکاتەوە کە پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیان بکه‌ن.
ئەوەش
خراوەتەڕوو کە زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاری پێویست ده‌که‌ن بۆ
پێشوازیکردن له وه‌رگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
پرۆسەی زانکۆلاین بە ژمارە
پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە ٢٣ـی
ئەیلوولەوە دەستیپێکرد و لە ٢ـی تشرینی یەکەم کۆتایی هات.
ژمارەی پێشکەشکاران: نزیکەی ٥٤ هەزار خوێندکار فۆڕمی
زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە.
کۆی گشتیی دەرچووان: ئەمساڵ ٥٧ هەزار و ٩٨٠ خوێندکار
قۆناغی ئامادەییان بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە.
دابەشبوونی دەرچووان:
زانستی: ٤٢ هەزار و ٢٥٧ دەرچوو
وێژەیی: ١٣ هەزار و ٨٢٦ دەرچوو
پیشەیی و نێودەوڵەتی: هەزار و ٨٩٧ دەرچوو