PM:12:14:13/10/2025
568 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق، جگه‌ره‌كێشانى له سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگا حكومیی و ئه‌هلییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌كرد و سزاشی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش خوێندكاران و مامۆستایانى زانكۆكان، بڕیارهکەش بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ جێبه‌جێده‌كرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق بڕی پێبژاردنی سزاى بۆ مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان دیاریكرد، كه به‌شێك له سزاكان ده‌گاته ٢٥ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر جارێك كێشانی جگه‌ره.
به گوێره‌ی
نووسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، پێبژاردن بۆ سه‌رپێچیكارانی بڕیارەکە
دیاریكراوه، پێبژاردنهكانیش به‌پێی دۆخی سه‌رپێچیكار له ناو كه‌مپی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان
ده‌گۆڕێت، به جۆرێك پێبژاردنی ٢٥ هه‌زار دینار مامۆستایان، پێبژاردنی ١٥ هه‌زار
دینار بۆ فه‌رمانبه‌ری زانكۆ، پێبژاردنی ١٠ هه‌زار دینار بۆ خوێندكارانی زانكۆ.
وه‌زاره‌تەکە دەشڵێت،
ئامانجی بڕیاره‌كه دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی زانكۆیی ته‌ندروست و پاك و بێ دووكه‌ڵ
و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌كادیمییه.