سەردێڕ:

سودانی بۆ بەشداری لە لوتکەی ئاشتیی غەززە بەرەو میسڕ بەڕێکەوت

AM:10:56:13/10/2025

652 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكانی جیھان، لوتكەی ئاشتی لە غەززە، لە شەرم شێخ لە میسر بەسەرپەرشتی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی میسر بەڕێوەدەچێت و بەو مەبەستەش سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن بەرەو میسر بەڕێکەوت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی ئاشتیی شەرم شێخ، بەرەو میسڕ بەڕێکەوت.

لە دیارترین میوانانی لوتکەکە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە، کە هەر خۆی خاوەنی بیرۆکەکەیە، لەگەڵیشیدا نوێنەری هەریەکە لە وڵاتانی (تورکیا، عێراق، ئیندۆنیزیا، ئیمارات، پاکستان، هیندستان، بەحرەین، کوەیت، عومان، قوبرس، یۆنان، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئازەربایجان، ئیسپانیا، ئەرمینیا و مەجەر).













گەلەری