سەردێڕ:

لە زاخۆ گولـلەتۆپێک دۆزرایەوە

PM:05:59:07/10/2025

1052 جار خوێندراوەتەوە

لە گوندێکی ناحیەی باتێل لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گولـلەتۆپێکی ١٣٠ ملم دۆزرایەوە .


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک لە راگەیەندراوێکدا وتی، لە گوندی ئاسهێ لە ناحیەی باتێل گولـلەتۆپێکی ١٣٠ ملم دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین دەشڵیت، گولـلەتۆپەکەیان هەڵگرتووەتەوە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراوە و لە کاتێکی گۆنجاودا لەناوی دەبەن.

داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، لەکاتی بینینی مین و پاشماوەی جەنگی بەهیچ شێوەیەک دەستکاریان نەکەن و راستەوخۆ ئاگاداریان بکەنەوە.














گەلەری