سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەناو تونێلی دەربەندیخان کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:06:52:31/07/2025

2112 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا لەناو تونێلی دەربەندیخان رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا روویداوە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، رووداوێکی هاتووچۆ لەناو تونێلی دەربەندیخان روویداوە و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.

چاوگێک لە هاتووچۆی دەربەندیخانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، رووداوەکە لە نێوان ماتۆرسکیلێک و دوو ئۆتۆمبێلی تردا روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ماتۆرسوارەکە گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە، خەڵکی گوندێكی نزیک ناحیەی باوەنووری کەلارە و تەمەنی ٣٠ ساڵە.














گەلەری