PM:04:36:23/06/2025
1888 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له عێراق دەڵێت، دەسەڵاتدارانی بەغدا یاری بە قووتی خەڵكی كوردستان دەكەن و هاوكات یاری بە هەستیشیان دەكەن، بەوەی پاساوی دژبەیەك دەهێننەوە بۆ نەناردنی مووچە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی وت، دەسەڵاتدارانی بەغدا یاری بە قووتی خەڵكی كوردستان دەكەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی بەغدا یاری بە هەستی خەڵکی کوردستان دەكەن، بەوەی پاساوی
دژبەیەك دەهێننەوە بۆ نەناردنی مووچە.
باسی لەوەشکردووە،
له دوایین دانیشتنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچه، ده‌ڵێن هەرێم
پابه‌ند بێت به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئینجا پاره‌یان بۆ دێت، ئه‌م یاریكردنه به
هه‌ستی خه‌ڵكی هەرێم.