سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: لە دڵی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانماندا

AM:05:09:13/06/2025

2144 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکانیان بۆ سه‌ر ئێران تا ئەوکاتەی پێویست بكات به‌رده‌وام ده‌بێت و گورزێكی گەورەیان به‌ تاران گه‌یاندووە‌، ده‌شڵێت، "ئێمە لە دڵی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانماندا و زاناکانیانمان کردە ئامانج".


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکی ڤیدیۆیدا وتی، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەستپێکردووە بە ئامانجی "شکستپێهێنانی هەڕەشەی ئێران بۆ سەر بوونی ئیسرائیل".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی لە نەتەنز کردووەتە ئامانج و دەشڵێت، "ئێمە لە دڵی بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی ئێران و بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێرانماندا".

هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئیسرائیل زانایانی ناوەکی ئێرانی کردووەتە ئامانج کە کاریان بۆ دروستکردنی بۆمبێکی ئەتۆمی ئێرانی کردووە.

ناتانیاهۆ روونیشیکردەوە،  ئەو ئۆپەراسیۆنە زیان بە ژێرخانی ئەتۆمی ئێران و توانا سەربازییەکانی و کارگەکانی موشەکی بالیستیکی دەگەیەنێت.

 

 














گەلەری