سه‌رۆكی ئه‌مریكا دەڵێت، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به ئاراسته‌یه‌كی دروستدا ده‌ڕۆن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا له‌لێدوانێكدا باسی له رێككه‌وتنێكی ئه‌گه‌ریی له‌گه‌ڵ ئێران كردووه و جه‌ختیكردووەته‌وه، دانوستانه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی دروستدا ده‌ڕۆن.
وتیشی، دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران یان به چاره‌سه‌ری
دیپلۆماسی ئه‌رێنی كۆتایی دێت یان دۆخێكی زۆر خراپ، به‌ڵام به‌گشتی دانوستانه‌كان
كاتیان پێویستە.
هاوکات هەر ئه‌مڕۆ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران له‌نامه‌یه‌كدا بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان وتی،
ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەمریکا
بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆ دەگرێت.