PM:07:26:24/04/2025
1576 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، لە نوێكردنەوەی پاسپۆرتی ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، بەهیچ جۆرێك كار بە صورە قەیدی ئەلیكترۆنی ناكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤یـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی تاراوگە دەكەین كە لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، بۆ دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێك كار بە صورە قەیدی ئەلیكترۆنی ناكرێ.
هەروەها،
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵی كاركردن بە صورە قەیدی ئەلیكترۆنیڕاگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها بە كارتی نیشتمانی دەتوانن
مامەڵەكانیان رایی بكەن، وە پێویستە لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان
مۆڵەتی ٣٠ رۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی كارتی نیشتیمانی ماوەكەی ٢٠ بۆ ٣٠ رۆژی
پێدەچێت.