PM:12:39:22/04/2025
5124 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێممان رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرا".
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە رادەستکردنی لیستەکە لە کاتێکدایە، رۆژی یەک شەممە راپۆرتی دەرخستەی
کۆتایی مانگی ئازار ( میزان المراجعة ) و راپۆرتی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ( الحسابات
الختامیة ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ
فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر چاوگێک لە وەزارەتی
دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی ئامادەکردنی لیستەکە دوا کەوتووە
پێشبینی دەکرێت تەمویلکردنی مووچەش دوابکەوێت لە وادەی دیاریکراوی خۆی، چونکە بە گوێرەی رێککەوتنەکان دەبوو حکومەتی
کاربەڕێکەر لە ١٠ رۆژی سەرەتای هەموو مانگێکدا لیستەکە بنێرێت بۆ بەغدا، بەڵام وا
نزیک دەبینەوە لە کۆتایی مانگی چوار