PM:08:37:20/04/2025
1528 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه كه له سنووری ناحیه‌ی ژاراوه ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابی به‌باره‌وه دزیوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، به‌ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له پۆلیسی فریاكه‌وتن به‌بوونی رووداوێكی دزینی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لە جۆری ( پیكاب) له ناحیه‌ی ژاراوه، دوای به‌دواداچوون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری توانیان به كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر تۆمه‌تبار له گوندی (برایماوه) ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیش بگرن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای ده‌ستگیركردنی،
تۆمه‌تباره‌كه دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و به وته‌ی خۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به
باره‌وه له‌ناو بازاڕی ژاراوه دزیوه.
روونیشیكردووەته‌وه،
له‌ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆینه‌وه تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی ٤٤٦ له
یاسایی سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.