AM:11:28:15/04/2025
2400 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لەو رێککەوتنە هەشت خاڵییەی لە مانگی رابردوودا لەگەڵ ئەحمەد شەرع واژۆیان کردووە لەسەر دوو خاڵیان نەگەیشتوون بە کۆتایی و پێی رازینین.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتیشی، لەسەر سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکە کۆکن و گەیشتوون بە رێککەوتن بەڵام لە دوو خاڵدا گفتوگۆی جیاواز دروستبووە، ئەویش ئەوەیە کە دەسەڵاتی دیمەشق پێی وتوون، هەسەدە تەنها پەیوەندی بە پرسی کوردەوە هەیە و سەرجەم پرسەکانی دیکە بۆ حکومەتی سوریا پەیوەندی بە حکومەتی سوریاوە هەیە.
هاوکات خاڵی دووەمیش ئەوەیە کە دەڵێت، ناتوانن بە خێرایی هێزەکانی هەسەدە
بخەنە سەر وەزارەتی بەرگری سوریا و بۆ ئەو پرسە پێویستیان بە لایەنی کەم دوو ساڵ دەبێت.