سەردێڕ:

عێراق بە بڕی پێنج بۆ ٥٠ ملیۆن دینار خەڵاتی گەنجانی خاوەن پرۆژە دەکات

PM:11:31:28/01/2024

1724 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی عێراق بۆ کاروباری گەنجان رایگەیاند، دەستدەکەن بە رێکخستنی پێشبڕکێیەک بۆ گەنجان و تێیدا بە پێنج بۆ ٥٠ ملیۆن دینار هاوکاری ١٠٠ گەنجی خاوەن پرۆژە و بیرۆکە دەکەن. دەشڵێت، "گەنجانی سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە. "


قاسم زەڵەمی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گەنجان رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای لاوان لە ماوەیەکی نزیکدا بەمەبەستی زیاتر بەرەو پێشبردنی توانای گەنجان و لاوان پێشبڕکێیەک رێکدەخرێت کە تیایدا گەنجان بەرنامە و بیرۆکەکانیانی تیادا دەخەنەڕوو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، مەبەستیانە لە پێشبڕکیکەدا پشتگیری لە ١٠٠ بیرۆکەی گەنجان بکەن و بۆ هەر یەکێکیان پێنج بۆ ٥٠ ملیۆن دینار پاڵپشتی ئەو براوانە بکەن

ئەوەشی خستووتە روو، پرۆژەیەکی دیکەیان پەسەند کردووە بەمەبەستی پشتگیری کردنی هەزار گەنج کە بە شێوەی خۆبەخشانە کار لە بواری رووبەڕوبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوادا دەکەن.

پێشتر، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی پێنج ملیار دینار تەرخان دەکات بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی هەموو ئەو گەنجانەی کە خاوەنی بیرۆکەی پرۆژەن.













گەلەری