سەردێڕ:

لێدوانی پارێزگاری سلێمانی لەبارەی بۆردوومانی فڕۆکەخانەی عەربەت

PM:07:33:18/09/2023

5660 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی راگەیاند، ئیدانەی ئەو دەستدرێژیانە دەکەن کە کراونەتە سەر فرۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی و بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی لە هەولێر.


رۆژی دووشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی راگەیاند، ئیدانەی ئەو دەستدرێژیانە دەکەن کە کراونەتە سەر فرۆکەخانەی عەربەت و داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەین رێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عیراق بگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەن کۆتایی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان بهێنن و خۆیان و هەرێمیش لە هەر ململانێیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدوربگرن و شکۆ و سەروەریی نیشتمانیی وڵات بپارێزن.

وتیشی، "هاوخەمیی و پەژارەو پرسەی فەرمیی خۆمان بۆ شەهیدانی ئەم رووداوە نەخوازراوانە دەردەبڕین و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین."

ئەمڕۆ، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بۆردوومانکراوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و سێ کەسیش بریندار بوون و لە هەولێریش هێرش کرایە سەر بارەگای کۆنگەری نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.













گەلەری