سەردێڕ:

راستی ئەو بینایەی گوایە جنۆکەی تێدایە

PM:06:08:18/09/2021

31260 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە شەوی رابردوو لە هەولێر چەند دەنگێکی جیاواز لە بینایەکی تەواونەکراودا بیستراوە و چەند شایەتحاڵێک دەیانوت گوایە ئەوە دەنگی جنۆکە بووە، بەڵام پۆلیسی هەولێر دەڵێت، "ئەو بابەتە دوورە لە راستییەوە."


لە گوێرەی چەند شایەتحاڵێک کە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاندووە، لە درەنگانێکی شەوی رابردوودا، لە نزیک بازاڕی لەنگەی هەولێر لە بینایەکی تەواو نەکراودا کۆمەڵێک دەنگ بیسراوە وەک، دەنگی وەڕینی سەگ، گۆرانی، میوزیک.

وتووشیانە، ئەو بینایە ماوەی چەند مانگێکە لەلایەن خاوەنەکەیەوە بە تەواونەکراوی جێهێڵراوە و دەرگاکانی چوونە ناوەوەی داخستووە و کەسیش نەبینراوە کە بڕواتە ناویەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ماوەی رابردوودا چەندجارێک گوێبیستی ئەو دەنگانەبوون، بەڵام دوو شەوە بە بەردەوامی گۆبیستی دەنگەکان دەبن.

هاوکات، بەشێک لەو هاوڵاتیانەی گوێبیستی دەنگەکان بوون دەیانوت، "ئەوە دەنگی جنۆکەیە."

لەوبارەیەوە، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو بابەتە دوورە لە راستی بەڵکو بڵندگۆیەک لەلایەن خاوەن بیناکەوە داندرابوو کە ھەستیار بوو لەکاتی ھەر حاڵەتێک دەنگی لێوەدەهات و هەموو دەنگۆکانی کە لەوبارەیەوە باس دەکران رەتکردەوە.













گەلەری