وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی پاڵپشتیکردن و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی خانەنشینان تەواو کراوە و لە ئیستادا دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی دەستی کردووە بە خەرجکردنی پاداشت بۆ هەزار و ٧٤٠ خانەنشینی شارستانی و سەربازی.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی سەرجەم رێکارەکانی پاڵپشتیکردن و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی خانەنشینان تەواو کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا
دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی دەستی کردووە بە خەرجکردنی پاداشت بۆ خانەنشینانی شارستانی
و سەربازی.
ئەوەشی خستە روو، پاداشتەکە
پێنج هەزار و ٧٤٠ کەس دەگرێتەوە لە خانەنشینان و لە چوارچێوەی مووچەی مانگی نیساندا
بڕێک پاداشت وەردەگرن.
باسی لەوەش کرد، ئەو کەسانەی
پاداشتەکە دەیانگرێتەوە لەڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە لەماوەی ٤٨
کاتژمێردا بڕۆن لە رێگەی بانکەکانەوە بڕی ئەو پاداشتە وەربگرن.