سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

AM:08:03:02/06/2023

3276 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتا جیهانییەکان بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ بەهاکەی دۆلارێک و ٧٥ سەنت بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٠ دۆلار و ٥١ سەنتە و ئەویش نرخەکەی دوو دۆلار و ١٢ سەنت بەرزبووەتەوە.

ماڵپەڕی "العرب" ئاشکرای کرد، روسیا و ئێران و عێراق و چین رێککەونمانەیەکی هاوبەشیان لە بواری وزە واژۆکرد، ئەمەش دەبێتە هەلێکی نوێی پەیداکردنی داهاتی دارایی و بەهێزکردنی پێگەی ئابوری بۆ عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ئەم مانگە، سعودیە و عێراق پەیامێکی هاوبەشیان ئاڕاستەی ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس کرد و دوایان کردووە پابەند بن بە رێکەوتنی رێکخراوەکە لە خزمەتکردنی بەرژەوەندی بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەران لە پێناو پشتیوانیکردن لە گەشەکردنی ئابوری جیهانی.













گەلەری