سەردێڕ:

دوای داخستنی بازاڕ؛ نرخی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەرداهات

PM:05:47:27/05/2023

42884 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ ١٥٠ دینار نزمبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی ئەمڕۆ نرخەکەی ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.

ماوەی نزیکەی مانگێکە نرخی دۆلار لە نێوان ١٤٦ هەزار دینار بۆ ١٤٧ هەزار دینار جێگیر بووە لە کاتێکدا نرخی فەرمی خۆی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاری کراوە ١٣٢ هەزار دینارە.

چەندین جار بەپرسە حکومییەکانی عێراق رایانگەیاندووە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار ئاسایی دەبێتەوە و هاوتای نرخی فەرمی خۆی دەبێت کە هەر دۆلارێک بەرامبەر هەزار و ٣٢٠ دینارە.

بەڵام نرخی دۆلار لە ئێستادا لە سەروو ١٤٥ هەزار دینارەوەیە و بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەڵێننامەی بە خاوەن فرۆشگا و پێشانگا بازرگانییەکان پڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتندا تەنها دینار بەکاربهێنن.













گەلەری