سەردێڕ:

بانکی بازرگانی عێراق: ئامادەین دەست بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکەین

AM:11:19:08/05/2024

10876 جار خوێندراوەتەوە

بانکی بازرگانی عێراق TBI بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامادەن دەست بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکەن.


بانکی بازرگانی عێراق راشیگەیاند، لەگەڵ هەرێم گفتوگۆمان لەسەر بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر فەرمانی سۆدانی و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەست بە بەبانکیکردنی مووچە دەکەن و پەیوەندییان بە هەژماری منەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامێری پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابین دەکەن.
باسی لەوەشکرد، 
لە داهاتوودا ئەو مووچەخۆرانەی هەژماری منیان هەیە، مووچەکانیان دەگوازێتەوە بۆ بانکەکانی TBI و رەشید و رافیدەین.

وتیشی، محەمەد شیاع سودانی خۆی چاودێری پرۆسەی بەبانکیکردنەکە دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو نەوەی نوێ بە واژۆی ١١٩ پەرلەمانتار پڕۆژەیەکی بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی بانکی تی بی ئای و بانکە عێراقییەکان دا بە سودانی و ئەویش پڕۆژەکەی پەسەندکرد.














گەلەری