سەردێڕ:

دادگای فیدراڵی رێکارەکانی کۆمسیۆنی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم راگرت

PM:03:01:07/05/2024

10068 جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق، رێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا کاتی یەکلاکردنەوەی داوای یاسایی سەر دۆسیەکە راگرت. بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێتیش چووەتە ناو سکاڵاکەی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.


ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵی، لەسەر سکاڵایەک رێکارەکانی کۆمسیۆنی عێراقی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم راگرت.

راگرتنی رێکارەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم، تا کاتی یەکلاکردنەوەی داوای یاسایی سەر دۆسیەکە دەبێت.
بو گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، یەکێتیش چووەتە ناو سکاڵاکەی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

بە گوێرەی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێم، بڕیارە لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.













گەلەری