سەردێڕ:

لە وەڵامی مەسروور بارزانیدا؛ سیپان ئامێدی: موچەی دزراو و پاشکەوتکراوی فەرمانبەران بگەڕێننەوە ئەوکات داوای پارەی کارەبا بکەن

سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ
PM:06:03:18/05/2023

2748 جار خوێندراوەتەوە

سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە وەڵامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، "ئێوە کە خۆتان هیچ مانگێک لە کاتی خۆیدا موچەتان دابەش نەکردووە چۆن بوێرى دەکەن داوای پارەی کارەبا لە خەڵک بکەن".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە خولی پێنجەم لە وەڵامی وتارەکەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانیدا رایگەیاند، "ئێوە موچەی دزراو و پاشکەوتکراوی فەرمانبەران بگەڕێننەوە، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بگەڕێننەوە ئەوکاتە وەرن داوای پارەی کارەبا لە خەڵک بکەن".

سیپان ئامێدی باسی لەوەشکرد، کاتێک حکومەت هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا موچەی دابەشکرد دەتوانێت ئەو داوایە لە خەڵک بکات، "بەڵام دیارە کە مانگ لەلای حکومەت ٥٠ رۆژە".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەرکی حکومەت ئەوەیە کار بۆ هاوڵاتیانی دابین بکات، نەوەکو لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا نەتوانن کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتییەکانیان دابین بکەن کە سەرەتاییترین مافی ئەوانە.

ئەوە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم لە وتارێکیدا لە دانانی بەردی بناغەی وێستەگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا رایگەیاند، "لە ماوەی داهاتوودا هەوڵدەدەین کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابین بکەین بۆ ئەوەش پێویستە خەڵک بە فیڕۆدانی وزەی کارەبا کەم بکەنەوە و پارەی کارەبا بدەن.













گەلەری