سەردێڕ:

کەشناسی عێراق: لە هەرێم بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت

AM:08:48:18/05/2023

44264 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە، دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.


دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچەهەور و هەندێجار هەوری تەواودەبن و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.

دەشڵێت، لە ناوچەکانی باشوری عێراق ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێکجار دەبێتە هەوری تەواو و ئەگەری هەیە دوای نیوەڕۆ نمەباران ببارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵدا بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت. لە هەندێک ناوچەش تۆز و خۆڵ دەبێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی باران هەیە.













گەلەری