پۆلیسی ئیتالیا رایگەیاند، توانیویانە ٢٩ کەسی سەربە تۆڕێکی قاچاخچێتی بە کۆچبەران و گواستنەوەیان لە تورکیا و یۆنانەوە ئەوروپا دەستگیر بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی کالابریا لە ئیتاڵیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەساڵی ٢٠١٨ەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە بۆ دەستگئرکردنی تپڕێکی قاچاخچێتی و توانیویانە ٢٩ کەسی ئەو تۆڕە دەستگیربکەن.
دەشڵێت، ئەوانەی دەستگیرکراون
هاوڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و زۆرینەیان کوردی هەرێمن و ئەندامی ئەو گروپە لە وڵاتانی
تورکیا و یۆنان و ئیتالیان.
لەراگەیەنراوەکەی پۆلیسدا
ئاماژەبەوەکراوە، پەنابەرەکان نزیکەی حەوت بۆ ١٥ هەزار یۆرۆ لەپێناو دەربازکردنیاندا
بە قاچاخچییەکان دەدەن کە دەیانەوێت بە ئەوروپا بگەن و لە ئەکسەرای تورکیا پێشەکی
پارەکە دەدن.
باس لەوەشکراوە، زۆربەی
قاچاخچییەکانی گواستنەوەی کۆچبەرەکان راستەوخۆ لە کەناراوەکانی تورکیاوە و بەشی زۆری
لە ئیزمیرەوە بۆ باشوری ئیتالیا دەگوازنەوە.
فرانسیسکۆ میسینا بەرپرسی
پۆلیسی ئیتالیا رایگەیاندووە، لە هەڵمەتەکەدا پۆلیسی ئینتەرپوڵ و یۆرۆپوڵ و هێزە ئەمنییەکانی
تورکیا و یۆنان و بەلجیکا و ئەڵمانیا و سویسرا و بەریتانیا و مەغریب بەشدارییان لە
پرۆسەی دەستگیرکردنەکەدا کردووە.