سەردێڕ:

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت وادەی دەنگدان بەپڕۆژە یاسای بودجە راگەیاند

PM:04:41:10/05/2023

19980 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند، لەرێکەوتی ١٧ی مانگی ئایار پرۆسەی دەنگدان بەپڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.


هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە ئامادەبوونی عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانییەکە و موحەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدراوە، لە رێکەوتی ١٧ی مانگی ئایار لە دوای وەرگرتنی تێبینی پێویست و دووبارە داڕشتنەوە بەشێوەیەک لەگەڵ کارنامەی حکومی بگونجێت پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی پێدەدرێت.

لە رۆژی رابردوو موحەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەکۆبوونەوەیەکی تایبەتدا داوای لە موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، کردبوو بەزووترینکات کاروبارەکانی پەیوەست بەبودجە تەواوبکرێت.

بۆ ئەو مەبەستە بەبڕیاری سەرۆکایەتی پەرلەمان، خولی یاسادانانی ئێستای ئەو دامەزراوەیە درێژکرایەوە تاکو ئەو کاتەی پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت.

لەهەفتەی رابردوو ئەحمەد جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەیخستەڕوو، دوای دوو هەفتەی دیکە دەتوانن وادەی پەسەندکردنی بودجە دیاریبکەن.

 













گەلەری