سەردێڕ:

ئێران دەستیگرت بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگردا و ئەمریکاش داوای ئازادکردنی دەکات

PM:08:41:27/04/2023

3880 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئێران رایگەیاند، شەوی رابردو پێکدادان لەنێوان کەشتییەکی هەڵگری ئاڵای "دورگەکانی مارشال" و کەشتییەکی ئێرانی لە کەنداو روویداوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک لە کارمەندانی ئێرانی برینداربوون و چەند کەسێکی دیکەش بێسەروشوێن بوون و دەست بەسەر کەشتییەکەدا گیراوە. ئەمریکاش دەڵێت، "دەبێت ئێران دەستبەجێ ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرە ئازاد بکات".


سوپای ئێران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کەشتی هەڵگری "ئاڵای مارشاڵ" کە سەرپێچییەکەی ئەنجامداوە، دوای رووداوەکە هەوڵی هەڵاتنی داوە، بەڵام توانراوە لەلایەن هێزی دەریایی سوپای ئێرانەوە لە دەریای عومان ببینرێت و رابگیرێت.

پێشتر هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتوە کە ئاڵای "دورگەی مارشال"ی لە کەنداوی عومان هەڵکردوە.

هاوکات، کەشتی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکاش بڵاویکردەوە، کەشتییەکە ناوی (Advantage Sweet) بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرە لە کاتی دەستبەسەرداگرتنیدا بەئاستەم توانیویەتی پەیوەندیان پێوەبكات و لەدۆخەكە ئاگاداریان بكاتەوە.

دەشڵێت، ئەو کردەوەیەی ئێران پێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتییە و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناجێگیر دەکات.

هەروەها، داوای لە ئێران کرد دەستبەجێ ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرە ئازاد بکات.













گەلەری