سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبووەوە

AM:08:10:02/04/2023

1496 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٥ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە نرخی نەوت بەرزی بەخۆیەوە بینیبوو.

دابەزینی بەهای نەوت بۆ ئەو نرخە لە کاتێکدایە، ساڵێک بەر لە ئێستا نرخەکەی بە ٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پاریش نرخی بەرمیلێک نەوت بە ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. لە ئێستادا جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی لە گۆڕانکاری و ناسەقامگیری کردووە.













گەلەری