پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ١٦ کەس لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی دەستگیرکراون و دەشڵێت، " سەرجەمیان دانیان بە تاوانەکانیادا ناوە."
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەبارەی دۆسیەی ئەو کچەوە رایگەیاند، ١٦ کەسیان لەسەر رووداوی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک لە ناوچەی پیشەسازی هوانە دەستگیرکراون و سەرجەمیان دانیان بە تاوانەکانیادا ناوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم تۆمەتباران خەڵکی سلێمانین و بەشێک لەوانەی ڤیدیۆی
رووداوەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووتەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر چەند
چەکێکی سادەی ناوی گیرفانیش گیراوە.
باسی لەوەشکرد، داواکری گشتی بڕیار لەسەر سزای تۆمەتبارەکان دەدات، دەشڵێت "ئەو کچە لە ماوەکانی رابردووش چووەتە ئەو جێگایە و تەمەنی
١٧ ساڵە."
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، دەبوو بەرێوەبەرایەتی
هاتووچۆی سلێمانی لەرێگەی نووسراوێکەوە سەبارەت بە جموجۆڵی ئەو شوێنە ئاگاداری بنکەی
پۆلیسی سلێمانیان بکردایەتەوە و دەشڵێت، "ئەگەر هاتووچۆ ئاگاداری بناردایە ئێمە
رێگریمان لەو جموجۆڵانە دەکرد کە لەو ناوچەیە ئەنجامدراون."
یەکێک لە شاتحاڵەکان لە لێدوانێکدا بۆ
ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، کچەکە لەگەڵ چەند کوڕێکی ماتۆڕسواردا بووە و لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لەوێ بوون توشی دەمەقاڵی
بووە و لێیدراوە و دواتریش هاوڕیکانی خۆی لە شوێنی رووداوەکە دوریانخستووەوەتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ
تی ئەو کچە ساکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمارنەکردووە کە دەستدرێژیان کردووەتە
سەر بەڵام بەهۆی سکاڵای داواکاری گشتییەوە و بەهۆی بڵاوبوونەوە گرتەڤیدیۆییەکانەوە پۆلیس بە ئاسانی توانیویەتی بەشیک لەو
کەسانە دەستگیر بکات.