سەردێڕ:

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە لەم ناوچانەش خۆڵدەبارێت

PM:12:30:31/05/2022

6072 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەریم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە لەگەڵ بەرزبوونەوەیەکى کەم لە پلەکانى گەرما.


ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممە لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

لایخۆشیەوە کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەدا، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو رۆژی هەینی لە پاریزگاکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و بایەکی کەم رو لە ناوچەکە دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە لە ناوچەکانی ناوەراست و خوارووی عێڕاق خۆڵبارین بە شێوەیەکی کەم بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی رابردووەدا خۆڵبارینێکی چڕ عێڕاق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە.













گەلەری