ژووری خەوتن یەکێکە لە
تایبەت ترین شوێنەکان بەهۆی ئەوەی زۆربەی کاتی پشووەکانمانی تێدا بەسەر دەبەین، بۆیە
گرنگیدان بە وردەکاری ژوورەکەت هەمیشە بە قازانجی خۆت دەبێت.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی
"لوکس ریڤیو"، باس لە پێنج سوودی سەرەکی خەوتن لەسەر دۆشەکی سیسەم کراوە،
ئەوانیش:
- خەوەکەت کوالێتی
دەبێت و بەپێی پێویست پشوو وەردەگریت.
- بە شێوازێکی تەندروست
و رێک دەخەویت و دوور دەبیت لە پشت ئێشە.
- لایەنی دەروونی
و سۆزداریت لە شێواندن دەپارێزێت، چونکە بێ خەوی و کەم خەوی بەهۆی جێگە خەوی نەشیاوەوە
کاریگەرییان لەسەر دەروونت دەبێت.
- یارمەتیت دەدات
ئاسان خەوت لێبکەوێت.
- بەپێی ئەو پارەیی
کە پێی دەدەیت خزمەتت دەکات
. دۆشەکی سیسەمی
ناو سپرینگ پێنج بۆ شەش ساڵ و نیو دەمێنێتەوە
. دۆشەکی سیسەمی
فۆم نزیکی شەش بۆ حەوت ساڵ دەمێنێتەوە
. دۆشەکی سیسەمی
لاتێکس پێنج بۆ هەشت ساڵ و نیو دەمێنێتەوە
. دۆشەکی سیسەمی هایبەرد
کە پێك هاتووە لە سێ چینی لاتێکس و فۆم و سپرینگ بەرگەی پێنج بۆ حەوت ساڵ و نیو دەگرێت.