پزیشکێک: پێنج خۆراک غازات و ئاوسانی ورگ دروست دەکەن

PM:10:58:07/10/2023

1040 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی ماست و برۆکلی لە نانی بەیانی و چەندین خواردنی تر هۆکارن بۆ ئەوەی ورگ بئاوسێت، توشی ئازار و گرژی ریخۆڵەکان و غازات ببیت.
بۆ ئەو مەبەستەش ئەلیکساندرا ریتیۆن پسپۆڕی خۆراکی فەرەنسی بە
رۆژنامەی لیفیگارۆی فەرەنسی راگەیاندووە، ئەم خۆراکانە هۆکارن بۆ غازات و ئاوسانی ورگ:

١. برۆکلی.

٢. میوەکان بۆ ئەو کەسانەی هەستیارییان پێیان هەیە، هەروەها ماددەی ریشاڵیش دەبێتە هۆی ئاوسانی ورگ.

٣. هەندێک لە بەرهەمە شیرەمەنییەکان وەک ماست کە زۆر کەس جەستەی بە باشی لاکتۆز هەرس ناکات و هەستیارییان پێی هەیە.

٤. ئەو خواردنانەی ورگ دەئاوسێنن و غازات دروست دەکەن وەک گەنمەشامی.
٥. خۆراکە سورەکراوەکان، وەک پەتاتەی سورەکراو و شیرینییەکان کە رێژەیەکی زۆر زەیت لە پێکهاتەیاندا هەیە و کۆئەندامی هەرس بە باشی ناتوانێت هەرسیان بکات.

M.B