باڵی مریشک یەکێکە لەو بەشانەی مریشک کە
خواستێکی زۆری خەڵکی لەسەرە و زۆرکات بۆ برژاندن ئامادەدەکرێت، بە تایبەت لە گەشت
و چونەدەرەوەکاندا، بەهۆی ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە، یەکێک لەو خۆشکردنانەی پەسەندە
و تامێکی خۆش دەبەخشێت بەبەکارهێنانی رووبەهەنارە.
شێوازەکانی خۆشکردنی خۆراکەکان زۆرن و هەر
کەسێک بە شێوەیەک پێی پەسەندە و چێژی لێ وەردەگرێت بەڵام یەکێک لەشێوازەکان کە
تامێکی خۆشه دەبەخشێت بەم شێوەیەیە:
کەرەستەکان
۱/۲نیو کیلۆ باڵی مریشك
کەوچکێکی زەڵاتە خوێ
کەوچکێکی چێشت زەیتی زەیتوون
سێ کەوچکی چێشت ڕوبەهەنار
ئاوی لیمۆیەک
کەوچکێکی چا لیمۆندزی
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا باڵەکان جوان دەشۆرێتەوە و خاوێن دەکرێتەوە
و دەکرێتە سوزگییەکەوە بۆ ئەوەی ئاوەکەی بچۆڕێتەوە پاشان لەناو دەفرێکدا هەموو کەرەستەکان
جگە لە باڵی مریشکەکە تێکەڵ بکە، بۆ ئەوەی سۆسەکەی ئامادەببێت و باڵەکان
بکەرە ناو سۆسەکەوە و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر یان زیاتر لەناو ساردکەرەوەدا دایبنێ، دواتر
بە فڕن یان لەسەر خەڵوز بیبرژێنە و لەگەڵ نان و دۆ پێشکەشی بکە.
جێگەی ئاماژەیە بەپێی زیادبوونی بڕی باڵەکە پێویستە
کەرەستەکان زیادبکرێت.