بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن،
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت
و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
هاوکاری هاوپیشەکانت دەکەیت لەکاتە هەستیارەکاندا
بۆ ئەوەی بەربەستەکان تێپەڕێنیت، خۆشەویستەکەت ناچاربکە کەمێک بیر لە داهاتوو بکاتەوە.
گا 20/4 - 20/5
زانیاریەکی باش بەدەستدەهێنیت و بەشداریی خولەکان
دەکەیت، هەوڵبدە بەربەستەکان لەگەڵ خۆشەویستەکەت تێپەڕێنیت و کێشەکان گەورە مەکە،
تەندروستیت باش نییە و ئەم ماوە پێویست بە پشوودان هەیە.
دووانە 21/5 - 21/6
کارەکانت بەشێوەیەکی باش دەڕۆن بەڕێوە، بەڵام
ئاگاداری چواردەورەکەت بە ئەگەری هەیە بۆ سەرکەوتنەکانت ئیرەییت پێبەرن، لەگەڵ خۆشەویستەکەت
دڵخۆشبە و کاتێکی ئاسودە بەسەربەرن.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
هەلی نوێ دێتەپێش و دەتوانیت سودی لێببینیت، رێگەمەدە
ناکۆکییەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت زیادببێت و زیان بە ژنای سۆزداریت بگەیەنیت،
خۆت بەدوربگرە لە خواردنی ناتەندروست بۆ ئەوەی هەمیسە بە گەنجی و رێکی جەستە
بمێنیتەوە.
شێر 23/7 - 22/8
هەمیشە داوای مافی خۆت بکە لە کارەکەت و راستگۆ
و بوێر بە، خۆت بەدوربگرە لە هەر شتێک لەرووی سۆزداریەوە بێزارت دەکات، ئەگەر بەو
جۆرە نەکەیت سەرکەتو نابیت.
فەریك 23/8 - 22/9
پاش ماوەیەکی زۆر ئەمڕۆ دەگەیت بە ئامانجەکانت،
ئەم ماوەیە لەرووی سۆزدارییەوە قۆناغێکی هەستیار و قورسە، چونکە خۆشەویستەکەت لە
کێشەدایە و پێویستی بە هاوکاری تۆ هەیە، بەهۆی زۆر دانیشتنەوە هەندێک ئازاری جەستەیت
توش دەبێت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
وازبهێنە لە ناکۆکی لەگەڵ هاوپیشەکانت لەروی پیشەییەوە،
چونکە هیچ ئەنجامێکی باشی نابێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەرگیز هەستەکانت لە خۆشەویستەکەت
مەشارەوە و دەریبڕە، رەنگە پێویست بە سەردانی پزیشک هەبێت، هەر بۆیە دەبێت ئاگاداری
سیستمی خۆراکیت بیت.
دووپشك 23/ 10-21/11
لەبەردەمدا چانسی باش هەیە و دەتوانیت سودی لێببینیت
بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، خۆشەویستەکەت پشتیوانیت دەکات، هەربۆیە هەوڵبدە گوێی
لێبگرە، بەرپرسیاریەتی زۆر وادەکات زیاتر ماندو بیت و متمانە بەخۆبوونیش زیاد دەکات.
كەوان 22/11 - 21/12
فشاری زۆری کارکردن دەبێتە هۆی ماندوبوونت،
گرنگە بەدوای کەسێکی گونجاودا بگەڕێیت بۆ ئەوەی بیکەیتە هاوبەشی ژیانت و جێگیر بیت،
لەناو سروشتدا هەست بە ئارامی دەکەیت.
گیسك 22/12 - 19/1
متمانە لەنێوانی خۆت و بەرپرسەکانتدا زۆر گرنگە
بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، ئیرەی خۆشەویستەکەت بەردەوامە و پێویستە هەوڵبدەیت بە
گفتوگۆ چارەسەری بکەیت، هەست بە ئاسودەی دەکەیت لەلایەنی دەرونی و جەستەییەوە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
لە کارەکەتدا رووبەڕووی هەندێک بەربەست دەبیتەوە،
هەوڵبدە سوود لە تاقیکردنەوەکانی رابردو ببینیت، خۆشەویستەکەت دەیەوێت پەیوەندیتان
تەواو بەهێز بکات، بۆ ئەوەش گرنگە تۆش راستگۆبیت و متمانەی پێبکەیت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
لە ئێستادا لە قۆناغێکدایت داهاتوی کارەکەت بنیاد
دەنێیت، بەڵام دەبێت بەدوای زانیاروی بەسووددا بگەڕێیت، پێویست ناکات کاردانەوەکانت
بەرامبەر خۆشەویستەکەت بە توڕەییەوە بێت بۆ ئەوەی خۆت نەبیتە هۆکار بۆ تێکچوونی
پەیوەندییەکەت.
ئ.ل