نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی ئاراسی خەپە گیان

PM:04:44:12/05/2022

35888 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند ئاراس فاتیح ناسراو بە ئاراسی خەپە گیان دوێنێ نەشتەرگەری بۆکراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

دیار تاهیر بەڕێوەبەری کارەکانی هونەرمەند ئاراس لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وتی، "ئاراسی خەپە گیان لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر نەشتەرگەری بۆ کراوە، ئەمەش دوای ئەوەبوو کە ماوەیەکی زۆرە ئاراس دووچاری نەخۆشی و ئازاری گەدە بووەتەوە هەر بۆیەش نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە".

ئاماژەی بەوەشدا، " دوێنێ کە دەکاتە ١١ی ئەم مانگە نەشتەرگەری بۆ کراوە و ڕۆژ و شەوێک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە ئێستا دوای جێگیربوونی تەندروستی گەڕاوەتەوە ماڵەوە".

ئاراس فاتیح هونەرمەندێکی دیاری کوردە و چەندین گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە و سەرەتای دەرکەوتنیشی بە ڤیدیۆ کلیپی ( خەپە گیان بوو خۆم) ناوبانگی دەرکرد.