ڤیتامین D زۆر گرنگە بۆ جەستە، هەر
لە رێکخستنی سیستەمی بەرگرییەوە بۆ گەشەکردنی ئاسایی ئێسک و ددانەکان، هەروەها رێگە
دەگرێت لە هەندێک نەخۆشی دیاریکراو.
ماڵپەڕی
"هێلس لاین" چەند سوودێکی گرنگی ڤیتامین D باسکردووە کە
ئەمانە دەگرێتەوە بە کورتی:
ڤیتامین D دژی نەخۆشییەکان دەجەنگێت:
مەترسی نەخۆشییەکانی
دڵ کەمدەکاتەوە و لە هەڵامەت و کۆکە بەدوورت دەگرێت.
ڤیتامین D خەمۆکی کەمدەکاتەوە:
توێژینەوەیەک
دەریخستووە ڤیتامین D رۆڵێکی گرنگی هەیە لە
رێکخستنی دەروون، لەخەمۆکی دوورت دەخاتەوە.
ڤیتامین D پەرە بە کێش دابەزین دەدات:
خواردنی سەپلیمێنتەکان(حەب)
ڤیتامین D زۆر چاکە بۆ کێش دابەزین
و دووربوون لە نەخۆشییەکانی دڵ.
کەمی ڤیتامین D ئەمانەی لێ دەکەوێتەوە:
هیلاکی، ئازاری
جەستە، بەگشتی هەست دەکەیت باش نیت.
ئازاری ماسولکە
و ئێسک، لاوازی بەسەر پلیکانەدا سەرکەوتن.
ئەگەری
درزبردنی ئێسکەکان بەتایبەت لە قاچ، کەمەر.
ڤیتامین D لەم خواردنانەدا دەست دەکەوێت:
سەلەمۆن
زەردێنەی هێلکە
رۆبیان
شیر
دانەوێڵە
ماست
شەربەتی پرتەقاڵ
ر.ئ