ئەم هەڵانە خۆشەویستی لەدوای هاوسەرگیری لەناودەبەن

PM:11:24:04/12/2021

13612 جار خوێندراوەتەوە

لە قۆناغی دەستگیرانی و پەیوەندیدا ژیان لە نێوان پیاوان و ژناندا پەمەییە و پڕە لە خۆشەویستی و گرنگیپێدان، بەڵام دوای هاوسەرگیریی کێشەکان دروستدەبێت و گرفتەکان زیاد دەکەن.

پسپۆڕان ئاماژەیان بە کۆمەڵێك لەو رەفتار و هۆکارانە کردوە کە وادەکەن لە دوای هاوسەرگیریی خۆشەویستی لە نێوان ئەو دوو کەسەدا نەمێنێت، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع"دا باسکراوە.

١. رۆتین و ئاسایی بوونەوە

رۆتین و ئاسایی بوونەوە وادەکات ئەو دوو کەسە خۆشەویستی و سەرنجڕاکێشی لە نێوانیاندا نەمێنێت، بۆیە دەبێت کەسیان کۆڵنەدەن لەبەردەم ئەمەدا و جەخت بکەنەوە لەسەر نوێکردنەوەی خۆشەویستییەکەیان.

٢. خیانەت

خیانەت بکوژی گەورەی خۆشەویستییە، بۆیە دەبێت هەرگیز ئەم هەڵەیە نەکەن، چونکە هیچ کات گەڕانەوەی نیە.

٣. بەکەمدانانی هەستەکان

زۆرینەی هاوسەرەکان هەستی یەکتر بە کەم دادەنێن، تەنانەت یەکێکیان ئەوی دیکەیان بریندار دەکات و رەخنەی لێدەگرێت، تەنانەت لەبەردەم کەسانی دیکەدا گاڵتە و بە کەم زانین بە هەستەکانی دەکات، ئەمەش وادەکات هەستی بریندار ببێت و دووربکەوێتەوە.

٤. بەراوردکردن

بەراوردکردنی هاوسەر بە هاوسەرێکی دیکە وادەکات خۆشەویستی نێوانیان بمرێت و نەمێنێت، بۆیە دەبێت هەرگیز ئەم هەڵەیە نەکرێت.